پۆڵەندا: 100 کۆچبەرمان دەستگیرکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



 

 هاوڵاتی

وەزارەتی بەرگری پۆڵەندا رایگەیاند:"شەوی رابردوو لەسەر سنوری بێلاڕوسیا  100 کۆچبەریان دەستگیرکردوون. دەشڵێت، "بێلاڕوسیا  کۆچبەران ناچاردەکات بەرد بگرنە هێزەکانی پۆڵەندا."

رۆژی پێنجشەممە 18-11-2021 وەزارەتی بەرگریی پۆڵەندا رایگەیاند، کۆچبەرەکان هەوڵی پەڕینەوەیان لە بێلاڕوسیا  بۆ پۆڵەندا داوە و ئەوانیش رێگیرییان کردووە.

وتەبێژی پۆلیسی پۆڵەندا رایگەیاندبوو کە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە کاتێک رووبەڕوبووونەوە لە نێوان کۆچبەران و هێزە ئەمنییەکانیاندا درووستبوو، کۆچبەران بەردیان گرتووەتە هێزەکانیان بۆیە ئەوانیش بە گازی فرمێسکڕێژ وەڵامیان داونەتەوە.

رۆژی سێشەممە رووبەڕووبوونەوە لە خاڵێکی سنووریی نێوان بێلاڕوسیا  و پۆڵەندا دروستبوو، کۆچبەران لە هەوڵێکی پەڕینەوە بۆ ئەودیوی سنوور شکستیانهێنا، بەڵام پێش شکستهێنانیان، پێکدادان لەنێوان هەردوولا دروستبوو، کۆچبەران بەردیان گرتە پۆلیسی سنوور و ئەوانیش بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاوڕشاندن وەڵامی کۆچبەرانیان دایەوە.

فەرماندە تۆماسز کرووپا دەڵێت، حەوت پۆلیسیان لەو رووبەڕووبوونەوەیە برینداربوون، وتەبێژی پۆلیسی پۆڵەندا دووپاتیدەکاتەوە، کۆچبەران بۆمبی دەنگیی و گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە، هاوکات وەزارەتی تەندروستی بێلاڕوسیا ش دەڵێت چارەسەری پزیشکییان گەیاندووەتە 20 کۆچبەر کە پێنجیان بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە زیان بە چاوەکانیان گەیشتبوو.

لەسەر ئەو پێکدادانە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاتە دەنگ، سەرکۆنەی بەکارهێنانی تووندوتیژی لەبەرامبەر کۆچبەران کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار