مەسرور بارزانی دەچێتە بەحرین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەحرەین بەشداریی کۆڕبەندی "دایەلۆگی مەنامە 2021 " دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا، ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە.

رۆژی هەینی 19-11-2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی وەفدێکی حکومی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی "دایەلۆگی مەنامە 2021" کە رۆژانی 19-21ی تشرینی دووەم بە ئامادەبوونی چەندین سیاسەتمەدار، بیرمەند، خاوەنکار و کەسایەتيی ناسراوی جیهان بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان دەکرێت.

بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا چەندین کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکی، ئەوروپی و وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەگشتی ئەنجام بدات.

وەفدی یاوەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە؛ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار