پۆڵەندا: 45 کۆچبەرمان دەستگیركرد كە دەیانویست سنورەكان تێپەڕێنن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی پۆلیسی پاسەوانی سنوری پۆڵەندا رایگەیاند:" 45 کۆچبەر کە هەوڵیاندا لە بیلاڕوسیا وە بچنە پۆڵەندا، لەلایەن پاسەوانی سنوری ئەو وڵاتەوە دەستگیرکران.

وتەبێژەکە دەڵێت، ئەو کۆچبەرانە بەشێک بوون لە دوو کۆمەڵەی دیکە کە تۆمەتبارن بە گرتنی بەرد و گازی فرمێسکڕێژ لە پۆلیسی سنووری وڵاتەکەیان. ئانا میچالسکا، باس لەوە دەکات، دوای دەستگیرکردنیان، ناچارکراون پۆڵەندا جێبێڵن.

وتەبێژی پۆلیسی پاسەوانی سنووری پۆڵەندا وتیشی "لایەنی بێلاڕووس گازی فرمێسکڕێژ بە کۆچبەران دەدات، ئەوە دیارە کە کۆچبەران ئەو شتانەیان لە وڵاتەکانی خۆیان نەهێناوە". 

پۆلیسی سنووری پۆڵەندا رایگەیاندووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، 34 هەزار هەوڵی پەڕینەوەی نایاسایی لەسەر سنوورەکەیان تۆمارکردووە کە هەموویان لە بیلاڕوسیا وە رۆشتوون، 6 هەزاریان لەم مانگەدا بووە، 17 هەزاریان لە مانگی رابردوو و نزیکەی 7 هەزار و 700یان لە مانگی پێشووتر و 3 هەزار و 500ی دیکەشیان لە مانگی پێش ئەو. 

ئەگەرچی هەوڵەکانی پەڕینەوە لە سنوور لەم مانگەدا کەمیان کردووە، میچالسکا دەڵێت، "هەوڵەکانی ئەم دواییە تووندوتیژتر بوون".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار