مەسرور بارزانی: چاکسازی لە هه‌رێمی كوردستان پرۆسەیەکی بەردەوامە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەسرور بارزانی رایگەیاند:" چاکسازی لە هه‌رێمی كوردستان پرۆسەیەکی بەردەوامە و هەموو بوارەکانیش دەگرێتەوە".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هەینی 19-11-2021 مه‌سرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی کۆڕبەندی "دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021" بەشداریی پانێلێکی تایبەتی لەبارەی ئاسایش و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرد.
مه‌سرور بارزانی له پانێڵەكەدا دووپاتیكرده‌وه، چاکسازی لە هه‌رێمی كوردستان پرۆسەیەکی بەردەوامە و هەموو بوارەکانیش دەگرێتەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە قسەکانیدا ئاماژه‌ی به ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان كردووە و دووپاتیكرد‌ووەتەوە، هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته پەناگەیەکی سه‌قامگیر له ناوچه‌كه، به‌ڵام به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان، بێ قوربانیدان نه‌بووه، بۆیه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ش، پێویسته كار بۆ سه‌قامگیریی به‌رده‌وام بكه‌ن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەپێی راگەیێندراوەکە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وتوویەتی، "له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستیمان به میکانیزم و سیستەمێکی نوێی ئاسایشه، پێویسته وڵاتانی ناوچه‌كه له‌نێو ئەو سیستەمە نوێیەی ئاسایش‌دا بن له ناویشیاندا ئێران"، و گوتیشی: نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و سه‌قامگیریی ئابووری، هۆكاری به‌رده‌وامبوونی هەڕەشە و مه‌ترسییه‌كانی داعش و تیرۆرن بە گشتی.
سه‌باره‌ت به پرسی كۆچكردنیش، مەسرور بارزانی روونیكرده‌وه، كۆچكردن دیارده‌یه‌كی جیهانییه و له هه‌موو شوێنێك هه‌یه، به‌ڵام تۆڕی بازرگانانی مرۆڤ و هەندێ لایەنیش بۆ مه‌رامی سیاسی. وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، مەسرور بارزانی رایگەیاندووە، تۆڕی بازرگانانی مرۆڤ "بارزگانیان به هاووڵاتیانی ئێمه كرد و جه‌ختی كرده‌وه کە ئەوانەی کۆچیان کردووە بە رێگەیەکی یاسایی و بە ڤیزا چوونەتە بێلاڕووس و لە بەر نەبوونی ئاسایش یان لە برسان کۆچیان نەکردووە".
مه‌ترسی و كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانكاریی له كه‌شوهه‌وای زه‌وی، تەوەرێکی دیكه‌ی پانێڵه‌كه‌ی سەرۆکی حکومەت بوو، له‌و باره‌یه‌وه گوتی: گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستی پێكردووه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌وامی قسەکانیدا تیشكی خسته سه‌ر دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی رابردوو و پرسه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و وتی: "له چه‌ند ساڵی رابردوودا ته‌نیا به 5%ی بودجه‌ی عێراق پرۆژه‌کانی کوردستان‌مان ئەنجام داوە، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه 95%ی بودجه‌ی عێراق چی لێهاتووە و له چیدا خه‌رج كراوه؟"
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستانیش، سەرۆکی حکومەت گوتی: ئیداره‌ی رۆژئاوا، نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو كوردانی رۆژئاوا ناكات و نابێت به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو كورد دانوستاندن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكات و دووپاتیكرده‌وه، پشتیوانیی دایەلۆگی كوردی-كوردی ده‌كەن و گوتیشی: "به‌هۆی ده‌ستوه‌ردان و تاکڕەوی په‌كه‌كه، تا ئێستا گفتوگۆکان هیچ ئەنجامێکی نەبووە".
