بایدن بڕیاری لێخۆشبوون بۆ دوو قەل دەردەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە جەژنی سوپاسگوزاریدا لێخۆشبوونی گشتی بۆ دوو قەل دەرکرد.
ئەمڕۆ شهممه 20ی تشرینی دووهمی 2021، میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردۆتەوە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن رایگەیاندووە:"ئێمە لە جەژنی سوپاسگوزاریدا لێخۆشبوونمان بۆ دوو قەل دەکرد، کە ئەمساڵ ناخورێن و دەمێننەوە، هەڵبژاردنی ئەم دوو قەلەش دەگەرێتەوە بۆ شێوە و جیاوازیان لە قەلەکانی تر".
جەژنی سوپاسگوزاری هەموو ساڵێك لە ئەمریكا لە 25ی مانگی 11دا دەكرێت تیایدا هەموو ئەمریكیەكان بۆ خواردنی نانی ئێوارە گۆشتی قەل ئامادە دەكەن.

بابهتی پهیوهندیدار