وەزیری بەرگری پۆڵەندا: کۆچبەران بە پشتیوانی بیلاروسیا تەكنیكی نوێ بەكاردەهێنن
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری بەرگری پۆڵەندا ڕایگەیاند:" لەم ماوەیەدا چەندین هەوڵی تری دزە كردنە خاكی وڵاتەكەیان لە بیلاڕوسیاوە لەلایەن كۆچەرانەوە تۆمار كراوە و ئێستا ئەو كۆچەرانە تەكتیكی نوێ بۆ دزە كردن بەكاردەهێنن بۆ هاتنەناو خاکی ووڵاتەکەیانەوە.
ئەمڕۆ شەممە 20ی تشریتنی دووەمی2021، ماریۆش بلاشاك وەزیری بەرگری پۆڵەندا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شەوی رابردوو وەك شەوەكانی پێشتر چەندین هەوڵی دزە كردنە ناو سنورەكانی پۆڵەندا لە بیلاڕوسیاوە لەلایەن كۆچەرانەوە تۆمار كراون، دەشڵێت، ئێستا كۆچبەرەکان تەكتیكی نوێ بۆ دزە كردن بەكاردەهێنن بۆ هاتنەناو خاکی پۆڵنداوە.
باسیلەوەشکردووە، ''كۆچەران تەكتیكی نوێیان گرتووەتەبەر و لە رێگەی گروپی بچوك بچوك و لە چەند لایەكەوە هەوڵی دزە كردن دەدەن، گەورەترین گروپیان 200 كەس بوون و گروپەكانی تر بچووكتر بوون.''
ئەوەشیخستۆتەڕوو، بیلاڕوسیا رێنمایی كۆچەران دەكات بۆ دزە كردن و ئەو كێشەیەش بۆ چەندین مانگ بەردەوام دەبێت و هێزەكانی پاسەوانی سنور ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو حاڵەکاتێک.
نزیکەی دە رۆژە کۆچبەران لە سنوری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووەو لە سەرمایەکی تاقەتپڕوکێندا ژیان بەسەر دەبەن، لەگەڵ ئەوەی پۆڵەندا ناهێڵێت سنور تێپەڕێنن و بیلاڕووسیاش ناهێڵێت بگەڕێنەوە.
یەکێتی ئەوروپا بیلاڕووسیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە لێشاوەکەی دروستکردووە بۆ فشارخستنەسەر یەکێتییەکە و تۆڵەکردنەوە لەو سزایانەی بەسەریدا سەپاندووە سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن سەرۆکی بیلاڕووسیاوە.
