قوباد تاڵهبانی: هەموان لەبەردەم دەرفەتێکی مێژویداین بۆ گێڕانەوەی متمانەی گەلەکەمان
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قوباد تاڵهبانی ڕایگەیاند:" هەمووان لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییداین بۆ گێڕانەوەی متمانەی گەلەکەمان، بەتایبەت لەقۆناغی دوای هەڵبژاردن بە گرتنەبەری شێوازە دیموکراتییەکان وەک هۆکارێک بۆ گۆڕانکاری لەپێناو راستکردنەوە و بەرەوپێش بردن و بەدیهێنانی سەرکەوتنی زیاتر بۆ هەرێمەکەمان، بەگرنگ دەزانین".
له رۆژی شههیدی یهكێتی كه دهكاته 21ی تشرینی دووهمی ههموو ساڵێك، قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوه و وتی " لەم رۆژە پڕ شکۆیەدا سەرباری دووپاتکردنەوەی بەڵێنی بەهێزترکردنی ریزەکانی یەکێتی، رایدەگەیەنین".
له پهیامهكهیدا قوباد تاڵهبانی دهڵێت "رۆژی شەهیدی یەکێتی، رۆژێک بۆ شکۆدارکردنی یادەوەری قوربانیدانی رۆڵەکانمان لەپێناو هێنانەکایەی ئەمڕۆی ئازادی و سەربەستی، رۆژێک کە تێیدا یادەوەری ئەو هەزاران شەهیدەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەینەوە کەخوێنی پیرۆزی خۆیان کردە قوربانی بەرگری کردن لەم خاک و نیشتمانە."
جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان راشیگهیاندوه "لەرۆژی شەهیدی یەکێتی-دا رایدەگەیەنین کە؛ کێلی شەهیدەکانمان گەورەترین ناسنامەمانە، لەم رۆژەشدا پەیمان و وەفا دووپات دەکەینەوە کە پارێزەری دەستکەوتەکان بین و هەوڵ بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بدەین."
دهشڵێت "لەم رۆژە پڕ شکۆیەدا سەرباری دووپاتکردنەوەی بەڵێنی بەهێزترکردنی ریزەکانی یەکێتی، رایدەگەیەنین کە؛ هەمووان لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییداین بۆ گێڕانەوەی متمانەی گەلەکەمان، بەتایبەت لەقۆناغی دوای هەڵبژاردن بە گرتنەبەری شێوازە دیموکراتییەکان وەک هۆکارێک بۆ گۆڕانکاری لەپێناو راستکردنەوە و بەرەوپێش بردن و بەدیهێنانی سەرکەوتنی زیاتر بۆ هەرێمەکەمان، بەگرنگ دەزانین."
له كۆتایی پهیامهكهشیدا قوباد تاڵهبانی نزای بۆ كوردستان كردوه و رایگهیاندوه "خوای گەورە کوردستانەکەمان بپارێزێت و سەری رێز دادەنەوێنین بۆ رۆحی شەهیدەكانمان و ھەمیشە خۆمان بەقەرزدارباری كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەزانین."
