نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان: لەهەر خولەكێكدا دوو كەس بە روداوەكانی هاتوچۆ گیان لەدەستدەدات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕایگەیاند:" له هه‌ر 24 چركه‌یه‌كدا، كه‌سێك به‌ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ له‌جیهاندا ده‌مرێت واتە لەهەر خولەكێكدا دوو كەس بە روداوەكانی هاتوچۆ گیان لەدەستدەدەن".
ئەمڕۆ یەک شەممە 21ی تشریتنی دووەمی2021، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، په‌یامێكی ئاراسته‌ی هه‌مو وڵات و كۆمپانیا‌و هاوڵاتیانی سه‌رتاسه‌ری جیهان كرد، به‌شداری بكه‌ن له‌پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی ڕێگاكان.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس ئاماژه‌ی به ژماره‌ی قوربانیانی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ كرد و رایگه‌یاند، هاوڵاتیان به‌ڕێژه‌ی 90% قوربانین له‌روداوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌جۆرێك له هه‌ر 24 چركه‌یه‌كدا، كه‌سێك به‌ڕوداوه‌كان ده‌مرێت.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كان كرده‌وه، بۆ پاراستنی هاوڵاتیان له‌ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ به‌تایبه‌تی له‌وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندو و هه‌ژاردا.
رۆژی 21ی نۆڤێمبەر بە رۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانیانی روداوەکانی هاتوچۆ ناسراوە.
