ئاوی سلێمانی بۆ هاوڵاتی: لە%70 گەڕەكەكانی ناو شاری سلێمانی بۆ ماوەیەكی نادیار بێ ئاو دەبن

4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئاوی سلێمانی رایگەیاند:" بەهۆی شكانی ئەو بۆری ئاوەوە لە سەدا 70 گەڕەكەكانی ناو شاری سلێمانی بۆ ماوەیەكی نادیار بێ ئاو دەبن".
ئەمشەو بۆری سه‌ره‌كی ئاوی دوكان – سلێمانی شكاو به‌وهۆیه‌وه ئاسته‌نگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران درووستبوو لەئەمڕۆدا زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كانی سلێمانی بێ ئاودەبن.
ئامانج جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" بەهۆی بڕانی کارەبای لەناکاو لە هێڵی دوی ئاوی دوکان سلێمانی بوەهۆی شکانی بۆری پڕۆژەکە.
وتیشی: "بەو هۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 24 كاتژمێر دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و قەزاو ناحیەکانی شۆڕش و چەمچەماڵ و تەکێ و بازیان و گۆپاڵە و پیرەمەگروون دەوەستێت".
باسی له‌وه‌شكرد: لە ئێستادا تیمەکانی بەڕێوه‌بەرایەتیمان سەرقاڵی چاکردنی بۆریەکه‌ن، بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئاو بگاتەوە بە هاوڵاتیان بەڵام نازانین كەی دەتوانن بۆریەكە چاك بكرێت دابەشكردنی ئاو دەست پێبكاتەوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی ماوه‌ی 10 رۆژه دابه‌شكردنی ئاویان راگیراوه، به‌هۆی پاككردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كانیان، ئامانج جه‌لال باسی له‌وه‌شكرد، بڕیاربوو ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ئه‌مشه‌و ئاویان بۆ به‌ربدرێته‌وه، به‌ڵام دابه‌شكردنه‌كه كێشه‌ی تێكه‌وت به‌هۆی شكانی بۆری سه‌ره‌كییه‌وه.
ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمساڵ بەهۆی وشكەساڵیەوە كێشەی كەمئاوی بۆ زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی دروست بووە و زۆربەی ماڵان بە تەنكەر ئاوی پێویستیان دابین كردووە.
