وەزیری خوێندنی باڵا: له‌یه‌كه‌م هه‌فته‌ى ده‌ستبه‌كاربونم داوای دەرماڵەی خوێندكارانم كردووە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆى سلێمانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند:" له‌یه‌كه‌م هه‌فته‌ى ده‌ستبه‌كاربونم ئه‌و داواكاریه‌م به‌رزكرده‌وه‌و داوا له‌خوێندكارانیش ده‌كه‌م یاداشتێك به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه ئیشى له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه".
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 22ی تشرینی دووه‌می 2021، ئارام محه‌مه‌د وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌په‌یامێكدا بۆ خوێندكاران‌و گرژییه‌كان ڕایگه‌یاند، "داوام له‌د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كرد هه‌وڵبده‌ن به‌هێمنى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوێندكاران بكرێت‌و توندوتیژیان له‌دژ به‌كارنه‌هێنرێت، چونكه داواكاریه‌كانیان ڕه‌وایه‌و مافى خۆیانه".
وتیشى:"چه‌ندجارێك له‌كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسى ده‌رماڵه‌مان كردوه، داواكاریشم ناردوه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران‌و له‌وێشه‌وه ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی كراوه، به‌ڵام به‌چه‌ند هۆكارێك داواكاریه‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه".
وه‌زیرى خوێندنى باڵا ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "هیوادارم خۆپیشاندانى خوێندكاران نه‌بێته ئه‌وه‌ى بڵێن ئێمه بیرمان خستنه‌وه، نا به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه خه‌مێكى گه‌وره‌ى من بوه‌و چه‌ندجارێكى دیكه‌ش ئه‌و هه‌وڵه‌م داوه، به‌ڵام داوایان لێده‌كه‌م یاداشتێك بنوسن‌و له‌ڕێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ‌و پارێزگاره‌وه بۆ ئێمه‌ى به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زوه له‌سه‌ر مافه‌كانیان بێینه ده‌نگ".
ئه‌وه‌شى وت:"تائێستا هیچ داواكاریه‌كى خوێندكاران نه‌گه‌یشتۆته من‌و داوایان لێده‌كه‌م هه‌رچى زوه یاداشتێكم بۆ بنوسن، چونكه له‌یه‌كه‌م هه‌فته‌ى ده‌ستبه‌كاربونم وه‌ك وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌ت كارم له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌و به‌مافێكى ڕه‌وام زانیوه".
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌خوێندكارانى زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان له‌سلێمانى خۆپیشاندانى ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو داواى خه‌رجكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌و دابینكردنى به‌شه ناوخۆییان كرد، دواتر هێزه ئه‌منیه‌كان به‌گازى فرمێسك ڕێژ ڕوبه‌ڕویان بونه‌وه.
