برێت مەکگۆرک: ئەمریکا ناکشێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

 ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند:" ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکشێتەوە".

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ی تشرینی دووه‌می 2021، برێت مەکگۆرک ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدیداری مەنامە لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لەعێراق‌و سوریا په‌یامێكى ڕونى ڕاگەیاندو وتى:"زۆر پرسیار لەبارەی کشانەوەی ئەمریکاوە دەکرێت، دەمەوێت بەڕونی پێتان بڵێم، ئەمریکا بۆ هیچ شوێنێک ناچێت‌و لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ناکشێتەوە".

مەکگۆرک وتیشی:"ئەگەر ئێران تاقیمان بکاتەوە، هێزی سەربازی دژیان بەکاردەهێنین".

مەکگۆرک هەڕەشەکانی توندتر کردەوەو وتی:"ئەگەر تاقی بکرێینەوە، بەرگری لەخەڵکی خۆمان دەکەین؛ ئەگەر پێویستبوو هێزی سەربازی بەکاردەهێنین، ئەگەر پێویستی بەهێزی سەربازی کرد ئەوا یەکلاییکەرەوە دەبێت، ناچینە نێو شەڕی تۆڵەسەندنەوە لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێران، ئەوانیش ئەوە دەزانن کە ئەگەر وەڵامیان بدەینەوە، ئەوا یەکلاکەرەوە دەبێت"

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار