په‌رله‌مانتارێک: ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ته‌نها ئیش بۆ حکومه‌ت ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى یاداشت و پێشنیاره‌کانى په‌رله‌مانتاران ناکاته به‌رنامه‌ى کاره‌وه و ته‌نیا ئه‌و یاسایانه هه‌موارده‌کاته‌وه که حکومه‌ت داواى لێده‌کات، واتا ته‌نها ئیش بۆ حکومه‌ت ده‌کات".
باڵانبۆ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان هه‌قه ناوبنرێت خولى هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاسا، چونکه ته‌نیا ئه‌و یاسایانه‌ى حکومه‌ت داواى هه‌موارکردنه‌وه‌ى ده‌کات ده‌خرێنه به‌رنامه‌ى کاره‌وه و یاداشتى ئێمه‌ى په‌رله‌مانتار که په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆى به ژیانى خه‌ڵکه‌وه هه‌یه پشتگوێده‌خرێن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که ته‌وه‌ره‌کان و یاداشتى په‌رله‌مانتاران تایبه‌تن به ژیانى ڕۆژانه‌ى خه‌ڵکه‌وه، بۆیه حکومه‌ت ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر نادات و په‌رله‌مانیش به‌داخه‌وه ناتوانێت بیخاته به‌رنامه‌ى دانیشتنه‌کانه‌وه. باڵانبۆ محه‌مه‌د، وتیشى:" له‌هه‌موو دنیا حکومه‌ت مۆڵه‌ت له په‌رله‌مان وه‌رده‌گرێت و ته‌نیا لاى ئێمه په‌رله‌مان ده‌بێت مۆڵه‌تى دیاریکردنى هه‌ر ته‌وه‌رێکى دانیشته‌کان له حکومه‌ت وه‌ربگرێت".
هاوکات په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى پێشیوابوو له‌هه‌رێمى کوردستاندا کێشه‌ى جێبه‌جێنه‌کردنى یاسایان هه‌یه، نمونه‌ى یاساى چه‌کى باسکرد که له‌ساڵى 2003 ده‌رچووه و هه‌مو بڕگه‌کانى ته‌واو ڕونکراوه‌ته‌وه و ڕێگرى له‌هه‌ڵگرتنى چه‌کى بێ مۆڵه‌ت ده‌کات ده‌توانرێت به‌و پێیه هه‌موو ڕێکاره‌کان بگیرێته‌به‌ر.
ناوبراو وتیشی:" پرسیار له حکومه‌ت ده‌که‌م ئه‌م چه‌کانه له‌کوێوه دێن، ئایا خۆیان نایهێنن، بۆیه که خۆیان چه‌ک ده‌هێنن ئه‌م سه‌رقاڵکردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و میلله‌تى بۆ چییه، ئه‌وان که مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بێت دیارده‌ى تاوان زۆر بووه، به یه‌ک رۆژى ڕوداوه‌کانى هاتوچۆ به قه‌ت یه‌ک مانگى حاڵه‌ته‌کانى چه‌ک خه‌ڵکى پێى ده‌مرێت ئایا په‌نایان برده به‌ر چاککردنى ڕێگاوبانه‌کان، بۆیه با حکومه‌ت وه‌ڵامبداته‌وه چاککردنى ڕێگاوبانه‌کان گرنگه یان یاسایى چه‌ک.
ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره (٧)ى ئاسایى خولى پایزه‌ى ساڵى سێیه‌م له خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان، بۆ ڕۆژى سێشه‌ممه 23ى تشرینى دووه‌مى 2021 دیاریکرد و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى بانگهێشتى دانیشتنه‌که ده‌کات.
به‌رنامه‌ى کارى کۆبوونه‌وه‌که‌ى په‌رله‌مانى کوردستان به‌مشێوه‌یه‌یه:
یه‌که‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ ئه‌م پێشنیاز و پڕۆژه‌یاسایانه‌ى خواره‌وه، پشت به‌ستن به حوکمى بڕگه‌ى (دووه‌م و پێنجه‌م)ى مادده‌ى (٧٨) و مادده‌ى (٧٩) و بڕگه‌ى (یه‌که‌م)ى مادده‌ى (٨٣) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان: ١ . پێشنیازه‌یاساى (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به خێزان و ئافره‌ت له هه‌رێمى کوردستان-عێراق). ٢ . پێشنیازه‌یاساى (هه‌موارى یاساى سه‌لماندن ژماره ١٠٧ى ساڵى ١٩٧٩و هه‌مواره‌کانى له هه‌رێمى کوردستان) ٣ . پرۆژه‌یاساى چه‌ک له هه‌رێمى کوردستان-عێراق. دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى (هه‌موارى یاساى بزربووه‌کان له هه‌ڵمه‌ته‌کانى له‌ناوبردنى به‌کۆمه‌ڵى گه‌لى کوردستانى عێراق، ژماره (٣)ى ساڵى ١٩٩٩) به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان. سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى (کۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌ته‌کان له هه‌رێمى کوردستان-عێراق) به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (٨٧، ٨٨، ٨٩) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.
