هەڤاڵ ئەبوبەکر پشتیوانی خۆپیشاندەرانی سلێمانی دەكات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" ئێمە وەک پارێزگای سلێمانی؛ پشتیوانیی لە داوا ڕەواکانتان دەکەین و دژی هەر توندوتیژیی و بەریەککەوتنێکین لە هەر لایەکەوە بێت".
ئەمڕۆ دووشهممه 22ی تشرینی دووهمی 2021، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "ئێمە وەک پارێزگای سلێمانی؛ پشتیوانیی لە داوا ڕەواکانتان دەکەین و دژی هەر توندوتیژیی و بەریەککەوتنێکین لە هەر لایەکەوە بێت، پەیام و داواکارییەکانی ئێوەمان گەیاندۆتە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەخوازین بەزوترین کات وەڵامی داوا ڕەواکانتان بدرێتەوە، پاراستنی ئارامیی و سەقامگیریی ئەرکی هەموومانەو پارێزەری هەر چالاکیی و ڕێگایەکی مەدەنیانە دەبین کە بە ئاشتیانە گوزارشت لە داخوازییەکان بکات".
ئهمڕۆ ژمارهیهكى زۆر لهخوێندكارانى زانكۆو پهیمانگهكان لهسلێمانى خۆپیشاندانى ناڕهزاییان ئهنجامداو داواى خهرجكردنهوهى دهرماڵهو دابینكردنى بهشه ناوخۆییان كرد، دواتر هێزه ئهمنیهكان بهگازى فرمێسك ڕێژ ڕوبهڕویان بونهوه.
