وەزارەتی دارایی: تائێستا هیچ نوسراوێکمان پێ نەگەیشتووە بۆداواکردنی دەرماڵە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، "هیچ نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی لە ڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە له ساڵی 2021 نەھاتووە بۆ وەزارەتی دارایی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران".
ئەمرۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "پێش 2014 دوای پهسهندكردنی بودجه له پهرلهمانهوه تخصيصات بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه و ههر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه خهرجكراوهو به هیچ جۆرێك نههاتۆتهوه بۆ وهزارهتی دارایی و پهیوهندی به داراییهوه نییه".
ئەوەلە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021، لەهەریەک لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین، بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، گردبوونەوەی نارەزایەتیان بۆ نەگەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندن ئەنجامدا.
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە سەبارەت بە "دەرماڵەی خوێندكاران"
یەكەم: ب بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(1018) لە بەرواری 11/2/2014 بەهۆی قەیرانی داراییەوەخەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە.
دووەم: پێش ٢٠١٤ دوای پهسهندكردنی بودجه له پهرلهمانهوه تخصيصات بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه و ههر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه خهرجكراوهو به هیچ جۆرێك نههاتۆتهوه بۆ وهزارهتی دارایی و پهیوهندی به داراییهوه نییه.
سێهەم: هیچ نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی لە ڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە له ساڵی ٢٠٢١ نەھاتووە بۆ وەزارەتی دارایی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران .
