پۆلیسی سلێمانی: بەڵگەمان هەیە کەسانێک خوێندکار نین بە چەقۆ و بۆکس خەنجەر هێرشیان کردە سەرمان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له په‌یامێكدا بۆ خوێندكارانی خۆپیشانده‌ر له سنوری پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند به‌ڵگه‌ی ته‌واویان لایه چه‌ند كه‌سێك كه "خوێندكار نین" به چه‌قۆ و بۆكس خه‌نجه‌ر هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر هێزی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: ماوه‌ی دوو ڕۆژه خوێندكارانی زانكۆ گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ داواكردنی ده‌رماڵه، وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاره‌كانمان و هێمنی‌و ئاسایشی خۆپیشاندانه‌كه به‌رده‌وام بووین له‌پارێزگاری لێ كردنیان.
راشیگه‌یاندوه كه هه‌ندێك له ئاماده‌بووانی خۆپیشاندانه‌كه كه به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتوه‌و به‌ڵگه‌ی ته‌واومان لایه كه خوێندكار نین، ده‌ستیانكرد به به‌رد هاویشتن به‌ئاراسته‌ی هێزی چالاكی مه‌ده‌نی‌و هێرشكردنه سه‌ریان به چه‌قۆو بۆكس خه‌نجه‌ر، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كاره گرژی‌و ئاڵۆزیی دروست بوو چه‌ند ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندێك و چه‌ند خوێندكارێك بریندار بوون به به‌ردو دار، برینداره‌كان چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌و باری ته‌ندروستیان جێگیره.
ده‌شڵێت وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ خوشك‌و برا خوێندكاره‌كانمان بۆ هه‌ر تێبینی‌و گله‌یی‌و گازه‌نده‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان.
پۆلیسی داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كدروه به‌ده‌م داواكاریی‌و دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانه‌وه بچن، داوایه‌كیشی ئاراسته‌ی خوێندكاران كردوه و رایگه‌یاندوه "داوا له‌خوشك‌و برا خوێنكاره‌كانمان ده‌كه‌ین كه گردبونه‌وه‌و كۆبونه‌وه‌كانیان به‌شێوازی هێمنانه‌و شارستانیانه ئه‌نجام بده‌ن‌و نه‌هێڵن خه‌ڵكانی گومان‌لێكراو چالاكییه شارستانییه‌كه‌یان لێ تێكبده‌ن."
