نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئیتاڵیا دەكات لە یارمەتیدانی پێشمەرگە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میکیلێ کامێرۆتا، کۆنسوڵی نوێی ئیتاڵیا لە هەولێر کۆبووەوە،سوپاس و پێزانينى بۆ پشتيواني سه‌ربازيى ئيتاڵيا له‌ هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعش و يارمه‌تيدانيان بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌تايبه‌تى له رووى مه‌شق و راهێنانه‌وه‌ و هاوكارييه‌ مرۆييه‌كانى بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران دووپاتكردو‌وتەوە‌.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تشرینی دووه‌می 2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میکیلێ کامێرۆتا، کۆنسوڵی نوێی ئیتاڵیا لە هەولێر کۆبووەوە، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانينى بۆ پشتيوانيى سه‌ربازيى ئيتاڵيا له‌ هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعش و يارمه‌تيدانيان بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌تايبه‌تى له رووى مه‌شق و راهێنانه‌وه‌ و هاوكارييه‌ مرۆييه‌كانى بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران دووپاتكردو‌وتەوە‌.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە کۆنسوڵی نوێی ئيتاڵيا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان خۆشحاڵيى خۆى نيشان داوە و هيواى خواستووە بتوانێت بره‌و به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات به‌تايبه‌تى له‌ بواره‌كانى بازرگانى، ئابوورى، كولتوورى و په‌روه‌رده‌ييدا، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى ئيتاڵياى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌ى داعشدا ده‌ربڕى.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى بڵاوبوونه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و په‌تاى کۆرۆنا، كارى تيمه‌ ئيتاڵييه‌كان له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان له‌ بوارى شوێنه‌واردا، ئه‌گه‌رى كردنه‌وه‌ى به‌شى زمانى ئيتاڵى له‌ زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌شتى راسته‌وخۆى ئاسمانى له‌ ئيتاڵياوه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێکران.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار