ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی: دوو ڕۆژ دەوام رادەگیرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند: "لەبەر پاراستنی گیانی خوێندکاران و لەسەر داواکاری بەشێک لە کەسوکاری خوێندکاران، بڕیاریدا بە وەستانی خوێندنی خوێندکاران بۆ دوو ڕۆژ 

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تشرینی دووه‌می 2021، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لەبەر پاراستنی گیانی خوێندکاران بڕیاریانداوە بە وەستانی خوێندنی خوێندکاران بۆ ماوەی دوو رۆژ 24 و 25-11-2021 لە سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی و گەڕانەوەی خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان".

دەقی راگەیاندراوەكە:...

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی خۆیدا بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە پێیدراوە بەپێی ماددەی سیانزەم/ بڕگەی یەکەم/ خاڵی ٩ لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەبەر پاراستنی گیانی خوێندکاران و لەسەر داواکاری بەشێک لە کەسوکاری خوێندکاران، بڕیاریدا بە وەستانی خوێندنی خوێندکاران بۆ دوو ڕۆژ ( ٢٤ و ٢٥-١١-٢٠٢١) لە سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی و گەڕانەوەی خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار