ئاسایشی سلێمانی ئەو كەسە دەستگیردەكات كە شەق لە خوێندكارەكە هەڵدەدات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند:" ئه‌وكه‌سه‌ى له خوێندكاره‌كه ده‌دات له‌سه‌ر فه‌رمانى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى" لەکاتێکدا خوێندکاران وەک مافێکی رەوای خۆیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەمەبەستی خستنەڕووی چەند داواکاریەک و هێزە ئەمنییەكانیش وەك ھەمیشە ئەركی سەرشانی خۆیان جێبەجێ دەكرد لە پارێزگاری و پاراستنی ئاسایشی خۆپیشاندەران، بەداخەوە چەند کەس و لایەنێک بۆ مەرامی سیاسی نارەوای خۆیان لەرێی چەند کەسێکی گومان لێکراوەوە هەوڵیاندا ئاراستەی خۆپیشاندان و داخوازی خوێندکاران بەلارێدا بەرن بەرەو توند‌و تیژی و تێکدانی ئارامی شاری سلێمانی لە رێگەی پەلاماردانی بارەگا حکومی و حیزبیەکان و رێگری و ئاستەنگ درووست کردن بۆ هاتووچۆی هاولاتیان و پەلاماردان و ئازاردانی کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان و سوکایەتی كردن بەئاڵای پیرۆزی کوردستان. لەو چوارچێوەیەشدا چەند کەسێک بەشێوەی بەرنامە دارێژراو پەلاماری مەفرەزەیەکی ئەمنی دەدەن و لە کاردانەوەی بەرگریکردن لەخۆو دەست گیرکردنی کەسەکان، جێگەی داخە کارمەندێک کاردانەوەی توندی دەبێت و ئازاری یەکێک لەو کەسانە دەدات. ئێمە وەک بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەکاتێکدا دووپاتی دەكەینەوە بەردەوامین لەسەر بەرپاكردنی ئاسایش بۆ سەرجەم هاولاتیان بە خۆپیشاندەرانیشەوە، لەهەمان کاتدا نیگەرانی خۆمان دەردەبرین بەرامبەر هەموو توندوتیژیەک.
ھەرلێرەشەوە بە سەرجەم ھاوڵاتییانی شارەکەمان رادەگەیەنین؛ سەبارەت بە رەفتاری ئەو کارمەندە لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرێوەبەرایەتیمان دەست بەجێ هەستا بە دەستبەسەر کردن و ئەنجامدانی کاری یاسایی لەگەڵ ئەو كەسە، وەلێرەوە رایدەگەیەنین وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕێگە بە هیچ ئەفسەرو کارمەندێک نادرێت کاردانەوەی توند و دوور لە یاسا لەگەڵ خۆپیشاندەران ئەنجام بدەن. ھەروەھا ئاگاداری خوێندکاران دەکەین كە ئێمە پاڵپشت و پشتیوانی داوا رەواکانیانین و لەهەمان کاتدا داواکارین خوێندكارانی خۆشەویست زیاتر چاوکراوەو بەئاگابن و ڕێگە نەدەن کەسانێک بۆ مەرام و بەرژەوەندی سیاسی خۆیان داوا‌و خواستی خوێندکاران بقۆزنەوە و ئاراستەی خۆپیشاندانی هێمنانەیان بگۆرن بۆ ئاژاوە و تێکدانی ئاسایش و ئارامی شاری سلێمانی و سەرجەم هاولاتیان.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئاسایشى سلێمانى له كاتێكدایه كه دوێنێ كۆمه‌ڵێك كارمه‌ندى هێزه ئه‌منیه‌كان به‌به‌رگى سه‌ربازیه‌وه كه‌سێك ده‌ستگیرده‌كه‌ن و لێیده‌ده‌ن كه‌سێكى تر كه به‌رگى مه‌ده‌نى پۆشیوه شه‌قێك له ڕوخسارى ده‌ستگیركراوه‌كه ده‌دات و دواتر بڵاوكرایه‌وه ئه‌وكه‌سه كارمه‌ندى هێزه‌كانى ئاسایشى سلێمانیه.
