عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: كۆمپانیایه‌ك 403 ئۆتۆمبێل بۆ حكومه‌ت ده‌كرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند:" لەبەرامبەر گرێبەستنی دانانی كامێرای چاودێری و تیژرەوی كۆمپانیایەك 403 ئوتۆمبێل بۆ بەرپرسانی حكومەت دەكرێت".
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "گرێبه‌ستى پێدانى كامێراكانى چاودێریى له‌گه‌ڵ كه‌سێك كراوه به‌ناوى فه‌رحان عه‌بدولكه‌ریم حه‌سیب كه 225 كامێراى چاودێرى له‌سلێمانى داده‌نێت به‌سیستمى (پۆینت تو پۆینت) واته نێوان دوو كامێرا كاته‌كه‌ى له‌سه‌ر شۆفێر ئه‌ژمارده‌كات".
ده‌شڵێت:"ئه‌م كۆمپانیایه ئاماده‌بوه 403 ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2021و 2022 بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ بكڕێت‌و 145 ئۆتۆمبَیل له‌جۆرى ڕاڤ فۆرو 258 ئۆتۆمبێل له‌جۆرى پیك ئاب مسیۆبۆشین".
وتیشى:"مه‌حاڵه كه‌سێك بێته ده‌ره‌وه‌و له‌و كامێرایانه نه‌دات ئه‌گه‌ر مانگانه یه‌كجار هاوڵاتى سه‌رپێچى بكات ئه‌وا داهاتى مانگانه 38ملیار ده‌بێت‌و كۆمپانیا ته‌نها 53ملیار خه‌رجده‌كات‌و به‌دوومانگ كۆمپانیا قازانجى خۆى ده‌ستده‌كه‌وێته‌وه‌و تا 15 ساڵ له 80% داهاته‌كه بۆ ئه‌م كۆمپانیانه‌یه ده‌بێت‌و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌توانێت ئه‌مه ڕابگرێت‌و سزا نابێت بدرێته كه‌رتى تایبه‌ت".
