سەرۆکی لیژنەی پەروەردە: حكومەت بودجەیەكی تایبەتی تەرخانكرد بۆ چارەسەركردنی كێشەی خوێندکارە كەمدەرامەتەكان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند بڕیاردراوە بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخانبکرێت بۆ چارەسەری گرفتی خوێندکاران.

عەبدولسەلام دۆمەڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان لە پەیجی فەیسبووکی خۆی رایگەیاند، "لەسەر فەرمانی بەڕێز مەسرور بارزانی، بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخان کرا، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی بەشەناوخۆییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و ھاوکاریکردنی قوتابیان و خوێندکارانی کەمدەرامەت".

ماوەی چوار رۆژە بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان خۆپێشاندان دەکەن و داوای خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندن دەکەن.

بڕی دەرماڵە بۆ خوێندکارانی دەرەوەی ئەو شارەی کە دەوامییان تێدا دەکرد، ئەگەر بەشەناخۆییان وەرنەگرتایە 100 هەزار دینار، ئەگەر بەشەناوخۆییشیان وەرگرتایە 60 هەزار دینار بوو، هەروەها بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە شارەکانی خۆیان دەوامیان دەکرد 40 هەزار دینار بوو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار