تورکیا داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر 13 پەرلەمانتاری هەدەپە دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

دەسەڵاتدارانی تورکیا دەیانەوێت پارێزبەندی لەسەر 13 پەرلەمانتاری تری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هەڵبگرن، بۆئەوەش 16 دۆسیەی تاوانیان ئاراستەی پەڕلەمانتارانی ئەو پارتە کردوە.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ی تشرینی دووه‌می 2021، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە، وەزارەتی دادی تورکیا دۆسیەی هەڵگرتنی پارێزبەندی 13 پەڕلەمانتاری هەدەپەیان ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی تورکیا کردوە، کە لەناویاندا پەروین بوڵدانی هاوسەرۆکی پارتەکە هەیە.

ئەو پەرلەمانتارانەی هەدەپە کە دەویسترێت پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگیرێت بریتین لەپەروین بوڵدان هاوسەرۆک‌و پەڕلەمانتاری شاری ئیستەنبوڵ، موراد ساریساش پەڕلەمانتاری سەر بەشاری وان، بەردان ئۆزتورک لەئاگری، ئەلیکان ئۆنلوو لەتونجەلی، عومەر ئۆجەلان لەڕۆحا (ئورفه‌)، ڕەمزی تۆسون لەئامەد، سیزای تەمەللی لەوان.

لەو پەڕلەمانتارانەی تری هەدەپە کە وابڕیارە پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگیرێت بریتین لە: فەلەکناس ئوجا لەباتمان، فاتما کورتوڵان لەمێرسین، سدیق تاش لەسرت، ساڵیحە ئایدەنیز لەئامەد.

باس لەوەشکراوە، دوای پەسەندكردنى ئەو دۆسیانە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەڕلەمانەوە، دواتر ئاراستەی لیژنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن‌و دەخرێنە بەرنامەی خشتەی کاری ئەنجومەنی گشتیی پەڕلەمانی تورکیا بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەربدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار