سیستمی به‌نداوه‌كانی ئێران روبه‌روی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بونه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ته‌له‌فزیۆنی ئێران بڵاویكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا سیستمی به‌نداوه‌كانی ئێران روبه‌روی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بوه‌ته‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه كه هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كه كراوه‌ته‌سه‌ر سیستمی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ئاو له به‌نداوه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئێستا كه‌س نازانێت چه‌ند ئاو له به‌نداوه‌كاندایه و ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری نه‌یانتوانیوه داغڵی ئینته‌رنێت ببن و ئه‌پڵیكه‌یشنی واتس ئه‌پییشیان پێ ناكرێته‌وه.
باس له‌وه‌شراوه كه به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیش هێرشه‌كه‌یان پشتڕاست نه‌كردوته‌وه.
هاوكات ئەمڕۆ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیانك كە ئێران هەموو سەرچاوە ئاوییەكانی كە دێنەوە ناو عێراق كۆنتڕۆڵی كردووە و بونە مەترسی بۆ سەر وڵاتەكە.
