425 کۆچبەری دیکە لە بێلاڕوسیاوە گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

ئەمڕۆ شەممە 425 کۆچبەری دیکە لەبێلاڕوسیاوە گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

کاروانێکی دیکەی کۆچبەران گەڕانەوە هەرێمی کوردستان. لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا ئەوە سێیەم کاروانی کۆچبەرانی بێلاڕوسا کە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق. 

 جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەر نووسیویەتی، گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە بە هاوئاهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق ئەنجامدراوە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: "ئێمە پابەندین بە گەڕاندنەوەی هەموو تاکێکی کورد کە خوازیارە بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان".

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا و لەدوای توندترکردنی سنوورەکان لەلایەن پۆڵەندا، لیتوانیا و لاتڤیاوە، سەتان کۆچبەر بەزۆرینە کوردی باشووری کوردستان وبەشێكیش عێراقی و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە گەڕانەوە و بەوتەی حکومەتی بێلاڕوسیا هێشتا سەرووی 150 کۆچبەر لە ناوچەی سەر سنووری نێوان ئەو وڵاتە و پۆڵەندا ماونەتەوە و نزیکەی 2 هەزار کۆچبەریش لە ناوەندی لەخۆگرتنی کۆچبەرانن و چارەنووسیان دیارنییە.

گەشتەکانی گەڕانەوە کۆچبەران لە 18-11-2021 دەستی پێکرد و لە کاروانی یەکەمدا 431 کەس گەڕانەوە، دواتر لە کاروانی دووەمدا 176 کەس، لە کاروانی سێیەمدا 435 کەس گەڕانەوە.

بێلاڕوسیا لە رۆژئاواوە لەگەڵ لیتوانیا، پۆڵەندا و لاتڤیا هاوسنوورە. لە سەرەتاکانی ئەمساڵ لیتوانیا بەخێرایی رێکاری تووندی دژی لێشاوی کۆچبەران گرتە بەر، بۆیە قاچاخچییەکانیش هەوڵیاندا لە رێگەی پۆڵەنداوە خەڵک بگەیێننە یەکێتی ئەوروپا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار