فەڕەنسا: زۆربەی کۆچبەرە خنکاوەکان کوردن و لەناویاندا ژن و منداڵ هەیە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بە میدیاکانی بەریتانیایان راگەیاندووە، زۆربەی ئەو 27 کۆچبەرەی لە کەناڵ ئینگلیزدا خنکاون کوردی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان بوون و ژنی دووگیان و سێ منداڵیشیان تێدایە کە لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵەکە، خنکاون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە بەرپرسانی فەرەنسی دەستکەوتووە، زۆربەی کۆچبەرەکان "کوردی عێراق و ئێرانن"، هاوکات دوو کۆچبەرە رزگاربووەکەش یەکێکیان "عێراقی"یە و ئەوی دیکەشیان سۆماڵییە، هەردووکیان لە نەخۆشخانەی کالێ چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.
ئۆفیسی داواکاری گشتیی لیل پشتڕاستیکردووەتەوە، 17 لەو 31 کۆچبەرەی خنکاون پیاون، حەوتیان ژن و سیانیان هەرزەکارن، لەگەڵ دوو منداڵی کوڕ و کچێک.

بابهتی پهیوهندیدار