سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ هاوڵاتی: چل کۆچبەری ژێر دەسەڵاتی هیزە ئەمنییەکانی لیبیا دەگەڕێنینەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 شاناز حەسەن 

سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند:" چل کۆچبەری ژێر دەسەڵاتی هیزە ئەمنییەکانی لیبیا دەگەڕێنینەوە".

لەپاش دوو مانگ دەستبەسەربوونیان لە وڵاتی لیبیا، سبەینێ ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٢٦/١١/٢٠٢١ کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ ژمارەیەک کۆچبەری کورد لەلایەن دەزگای لوتکەوە دەگەڕێنرێنەوە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بە هاوڵاتی وت:"ئەو کۆچبەرانە کە ژمارەیان ٤٠ کەسە و سەرجەمیان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانن، ماوەی دوو مانگە لە شاری بنغازی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون".

دواجار بە هەوڵی دەزگای لوتکە و بە هاوکاریی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، ڕۆژی هەینی دەگەنەوە شاری سلێمانی و لەلایەن کەسوکاریانەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازییان لێ دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار