بافڵ تاڵەبانی: پێشوازی لەهەر هەوڵێک دەکەین بە ئامانجی چاکسازی و بەرژەوەندی هاوڵاتیان

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە یڤیس دوڤال، لێپرسراوی نووسینگەی کەنەدا لە ھەرێمی کوردستان کرد و باسیان لە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی، ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەنێوان ھەردوولا کردووە. بافڵ تاڵەبانی گوتوویەتی، "پێشوازی لە ھەر ھەوڵ و ھەنگاوێک دەکەین کە بنرێت بۆ باشترکردنی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک."

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ دەرباز کۆسرەت رەسوول، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێشوازی لەو بەرپرسە کردووە. لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، بافڵ تاڵەبانی گوتوویەتی، "پێشوازی لە ھەر ھەوڵ و ھەنگاوێک دەکەین کە بنرێت بۆ باشترکردنی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک، کاری لەپێشینەی یەکێتی بۆ سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەییە لە بەڕێوەبردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە خەڵکی خۆمان و چاکسازییەکانی ناو رێکخراوەیی و حکومەتیش ھەر لەو پێناوەدایە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار