عەقید کانی کوردەیی بەسەختی بریندارە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی تێیدا کەسێک بە گریانەوە دەڵێت، عەقید موراد کانی کوردەیی کوژراوە.
عەقید موراد کانی کوردەیی دوای ئەوەی تەقەی لێکراوە نەبراوەتە نەخۆشخانە. تاوەکو ئێستاش دیار نییە کە گیانی لەدەستدابێت، بەڵام بە سەختی برینداربووە.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی ڕانیە بە هاوڵاتی ڕاگەیاند:" تا ئێستا نازانرێت عەقید موراد گیانی لەدەستداوە یان بریندارە، چونکە تەنیا سەیارەکەی لەبەردەم بانکی ڕانیە بەجێ ماوە و شوێنی فیشەکی پێوە و خوێناوییە".
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد لەدوای ڕوداوەکە دووان لە پاسەوانەکانی بە برینداری براوەتە نەخۆشخانەی رانیە.
سەرچاوەکە وتیشی": لەئێستادا لەگەڕان و بەدواداچونەکان بەردەوامیین و زانیاری ڕاست و دروست ڕادەگەیەنێنین".

بابهتی پهیوهندیدار