زانکۆی سلێمانی چوار ڕۆژی دیکە دەوامی ڕاگرت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەفتەی داهاتوو لە سەرجەم بەش و کۆلێژەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین) دەوام راگیرا و پشوو دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز کە لەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستیکەوتووە، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی خوێندکاران و بە هەندوەرگرتنی داواکاری کەسوکاری خوێندکارەکان، بڕیاردراوە تا رۆژی 2ی مانگی داهاتوو دەوام رابگیرێت.
بەرپرسانی خوێندنی باڵا دەڵێن، دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخ و هەلومەرجی قۆناغەکە و ڕەچاوکردنی سەلامەتی گیانی خوێندکاران و بە هەندوەرگرتنی داواکاری کەسوکاری خوێندکارەکان، بڕیاردراوە هەفتەی داهاتوو دەوامی خوێندنی زانکۆ لە سەرجەم بەش و کۆلێژەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین) رابگیرێت.
ماوەی هەفتەیەکە خۆپیشاندانی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە شارەکانی سلێمانی رانیە، هەڵەبجە، کەلار و هەولێر دەستیپێکردوە و خوێندکاران داوای باشتکردنی ژیانیان و پێدانی دەرماڵە دەکەن.
