توركیا ناوچەی سیدەكان بۆردومان دەكات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سوپای تورکیا بهچڕى دەستیکردوە بەتۆپبارانی کوێستانەکانی دەراوی سەروو و بەرزاییەکانی لێلکان.
ئەمڕۆ شەممە 27ی تشرینی دووەمی2021، سوپای تورکیا بهچڕى دەستیکردوە بەتۆپبارانی کوێستانەکانی دەراوی سەروو و بەرزاییەکانی لێلکان ئەو ناوچەیهى پێكدادانهكهى تێدا ڕویداوه، دورەدەستهو هیچ ئاوەدانیهكى لێ نییە".
ئۆپهراسیۆنی تورکیا ناسراو بە"چڕنوکی ههڵۆ"و ڕۆژی 17ی حوزهیرانیش هێزهكانی وشكانیی ئۆپهراسیۆنی ناسراو بە"چنگی پڵنگ"و لەکۆتایی نیسانی 2021یشدا ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە"چڕنوکی هەورەبروسکە"ی لەباشوری کوردستان دەستپێکرد.
لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی سوپای تورکیا کە ماوەی چەند مانگێکە لە باشووری کوردستان بەردەوامن، لە دەورووبەری ئەو ناوچانەدا کە بنکەی سەربازی تورکیا دروستکراون، هەزاران دار بڕدراون و سووتێندراون و زیانێکی زۆر بە سرووشت و ژینگەی کوردستان گەیێندراوە.
