لە کوڵەجۆ پێنج پێشمەرگە شەهید بون و چوار بریندار بون

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتێکا ئوتۆمبێلێک لە پێشمەرگە دەیانەوێت بۆ هاوکاری پێشمەرگەکان بچنە ناو شەڕەکەوە، لەڕێگەدا بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەکاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش برینداربوون.

ئەو پێشمەرگانەی کە شەهیدبوون هەموویان لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلەدابوون کە بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە. دوای تەقینەوەی بۆمبەکەش، چەکدارانی داعش چوونەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە و پێشمەرگەیەک کە بریندارببوو، "فیشەکیان پێوەناوە و کوشتوویانە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار