قوباد تاڵەبانی: زۆر پێویستە كار لەسەر بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قوباد تاڵەبانی راگەیاند:" ئەم پەلامارانە دەیسەلمێنن کەهێشتا مەترسی ئەو گروپە تێرۆریستییە هەر ماوە، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێشمەرگە و سوپاى عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییە و دزەکردنی چەکدارانی داعش، ھەروەھا جەختدەكەینەوە كە زۆر پێویستە كار لەسەر بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت".
ئهمڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووهمی 2021، قوباد تاڵەبانی، جێگرە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەیسبوكی تایبەتی خۆی لە بارەی هێرشەكەی ئەمشەوی داعش بۆ سەر كوڵەجۆ رایگەیاند:" جارێکی تر چەتەکانی داعش پەلامارێکی تری ترسنۆکانەیان کردە سەر ھێزەكانی پێشمەرگە لەسنورى کوڵەجۆ، بەداخەوە، بەهۆیەوە پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان بەخشی و چونە ریزی کاروانی پڕ لەسەروەرى شەهیدان، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکاریان دەکەم و هیواى زووچاکبونەوە بۆ پێشمەرگە برینداربووەکانیش دەخوازم.
درەنگانی ئەمشەو لەهێرشێكی داعش بۆ سەر كوڵەجۆ پێنج پێشمەرگە شەهید بون و چواری دیكە بریندار بوون.
دەقی پەیامی قوباد تاڵەبانی:...
جارێکی تر چەتەکانی داعش پەلامارێکی تری ترسنۆکانەیان کردە سەر ھێزەكانی پێشمەرگە لەسنورى کوڵەجۆ، بەداخەوە، بەهۆیەوە پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان بەخشی و چونە ریزی کاروانی پڕ لەسەروەرى شەهیدان، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکاریان دەکەم و هیواى زووچاکبونەوە بۆ پێشمەرگە برینداربووەکانیش دەخوازم.
ئەم پەلامارانە دەیسەلمێنن کەهێشتا مەترسی ئەو گروپە تێرۆریستییە هەر ماوە، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێشمەرگە و سوپاى عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییە و دزەکردنی چەکدارانی داعش، ھەروەھا جەختدەكەینەوە كە زۆر پێویستە كار لەسەر بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت.
دروود بۆ گیانی پاکی ئەو پۆلە شەهیدەى شەوى رابردوو و هەموو شەهیدانی رێگاى رزگارى و ئاوەدانی کوردستان.
