وەزارەتی دارایی: ئامادەكاری بۆ پڕۆژە بودجەی 2022 تەواو بووە و چاوەڕوانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانین

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ستكرا به‌ گفتوگۆی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ له‌ ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی  وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن".

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووه‌می 2021، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند:"تاوتوێی پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی ٢٠٢٢ كرا به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ له‌ رۆژی ٧/١١/٢٠٢١ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ستكرا به‌ گفتوگۆ و له‌ به‌رواری ٢١/١١/٢٠٢١ كۆتایی به‌ گفتوگۆكان هات له‌سه‌ر بودجه‌ی تشغیلی. جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان كه‌ داتای پێویستیان نه‌بوو. تێبینی له‌ ئێستادا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاساكه‌".

هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ساڵێكه‌  پڕۆژه‌ بودجه‌ی ئاماده‌نه‌كردوه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا چه‌ندین جار په‌رله‌مانتاران داوایان ده‌ركرد حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات بەڵام كاری لەسەر نەكراوە .

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار