كفری؛ داعش په‌لاماری خاڵێكی پاسه‌وانی پێشمه‌رگه‌ی دا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چه‌كدارانی داعش له سنوری قه‌زای كفری په‌لاماری خاڵێكی پاسه‌وانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیاندا، به‌ڵام هێرشه‌كه‌یان تێكشكێندرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: شەوی رابردوو چه‌كدارانی داعش پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەیان لە سنووری فەوجی سێی لیوای 17ی پیادەیان لە سنووری کفری دا.
باسی له‌وه‌شكردووه: هێزەکانی پێشمەرگە، ئازایانە و نەبەردانە، بە توندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان دایەوە و چەکدارانی داعش ـ یان راوناوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش له سنووری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ، به‌هۆی دانانی بۆمبی چێندراو و گوللـه‌ی قه‌ناسه‌وه پێنج پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید كرد و چواری دیكه بریندار بوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار