وەزیری ناوخۆ پلەی ٨٠٣ ئەفسەر بەرز دەکاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌پێى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم كه ئه‌مڕۆ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ واژۆیكردوه، 803 ئه‌فسه‌رى وه‌زاره‌تى ناوخۆ پله‌كانیان به‌رزده‌كرێته‌وه.
فه‌رمانه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم ژماره‌ى 24068ى له‌سه‌ره‌و ئه‌مڕۆ 28ى 11 ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ واژۆی كردوه تێیدا هاتوه، "بڕیاردراوه به‌به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى 803 ئه‌فسه‌ر كه پله‌كانیان له‌نێوان ملازمى دوو تا پله‌ى عه‌میده".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "بڕیاردراوه به‌جێگیركردنى سوڕانه‌وه‌ى خزمه‌تى زیاتر له 40 زنجیره‌ى ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ".
به‌پێى یاساى ڕاژه‌ى سه‌ربازیى، ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ هه‌ر پله به‌رزكردنه‌وه‌یه‌كیان پێویسته به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن‌و دواى سه‌ركه‌وتنیان پله‌كانیان به‌رزده‌كرێته‌وه‌و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكیشه به‌هۆى نه‌بونى خولى ئه‌فسه‌رى به‌سه‌دان ڕێپێدراوى ناو وه‌زاره‌تى ناوخۆ نه‌یانتوانیوه ببنه ئه‌فسه‌رو كه‌مترین ئه‌فسه‌ر هه‌یه ئێستا به‌پله‌ى ملازمى یه‌ك‌و دوو.
