محەممەد حاجی مەحموود: بۆ بەرگری لە خاكی كوردستان بە هێزەكانمانەوە ئامادەین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست رایگه‌یاند:"هێزەکانمان ئامادەن بۆ هەر روبەڕوبونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان".

محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتی حزبی رایگەیاند جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێزەکانی حزبەکەی ئامادەن بۆ هەر روبەڕوبونەوەیەک بۆ بەرگری لە کوردستان؛ هاوکات هاوخەمی خۆیشی راگەیاندووە بۆ بنەماڵەی شەهید و بریندارەکان.

سکرتێری حزبی سۆسیالیست هیوای خواستووە، "هەرچی زوترە هێزی پێشمەرگەی کوردستان رێکبخرێتەوە و بە شێوەیەکی دروست هێزی پێشمەرگە، بەتایبەت ئەو هێزانەی لە سەنگەری رووبەڕووبوونەوەدان، پڕچەک بکرێن و تەواوی پێداویستی و کۆمەک بکرێن، تاوەکو بە باشترین شێوە رووبەڕووی هێزی تیرۆریستیی داعش ببێتەوە".

شەوی 28-11-2021 جارێکی دیکە داعش پەلاماری سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا لە ناوچەی کوڵەجۆ، بەو هۆیەشەوە پێنج ئەفسەر و پێشمەرگەی لیوای 5ی هاوبەش سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە  شەهید بوون و ژمارەیەک پێشمەرگەش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار