"دایکى ئوسامه بن لادن شیعه‌یه و کوڕه‌که‌ى به دواى تۆڵه‌ى باوکی‌دا وێڵه"
6 ساڵ لەمەوپێش
یاد قوربانی
بۆ یه‌که‌م جار، عالیه غانم، دایکى ئوسامه بین لادن چاوپێکه‌وتنى ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانی. ئه‌و باسى په‌یوه‌ندى نزیکى خۆى و کوڕه‌که‌ى ده‌کات و ده‌ڵێت "ئه‌و زۆر منداڵێکى باشبوو و منى زۆر خۆش ئه‌ویست".
به وته‌ى خۆى ئێستا ته‌مه‌نى 70ساڵانه و له‌و کاته‌وه که ئوسامه ته‌مه‌نى سێ ساڵان بوه له محه‌مه‌د بین لادنى باوکى ئوسامه جیابۆته‌وه و ته‌نها منداڵیشیان ئوسامه‌بوه. به‌ڵام محه‌مه‌د بین لادن خۆى 53منداڵى هه‌بوه و زیاتر له 20ژنى هێناوه. کاتێک ئوسامه ته‌مه‌نى 10ساڵان ده‌بێت، باوکى له که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆکه‌یه‌کدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
دواى جیابونه‌وه‌ى دایک و باوکى ئوسامه، ئه‌و ده‌چێته لاى دایکى و له ماڵى محه‌مه‌د ئه‌لعه‌تاسى مێردى دایکى ده‌ژی.
به وته‌ى ڕۆژنامه به‌ریتانیه‌که دایکى ئوسامه له ئێستادا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه قسه ده‌کات که حکومه‌تى سعودیه ڕێیان پێ داوه که چاوپێکه‌وتن ئه‌نجامبدات، له کاتى چاوپێکه‌وتنه‌که‌شدا چاودێرێکى حکومى له‌وێ بووه.
ده‌زگاى میدیایى CNNى ئه‌مریکیش له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که حکومه‌تى سعودى مه‌به‌ستیه‌تى له ڕێگاى ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌وه بیسه‌لمێنێت که بن لادن له لایه‌ن حکومه‌تى سعودیه‌وه پاڵشتى نه‌کراوه، چونکه هێشتا هه‌ندێک له قوربانیانى یازده‌ى سێپته‌مبه‌ر سکاڵاى یاساییان له حکومه‌تى سعودیه هه‌یه.
هه‌ر له میانه‌ى چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا دایکى ئوسامه کوڕه‌که‌ى وه‌ک کوڕێکى شه‌رمن باس ده‌کات و ڕێکخراوى ئیخوان موسلیمین و به تایبه‌ت "عه‌بدوڵا عه‌زام" به دروستکه‌رى فیکرى جیهادى لاى کوڕه‌که‌ى داده‌نێت و ده‌ڵێت مێشکى شتۆته‌وه. هه‌ر له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا دایکى ئاماژه به‌وه ده‌کات که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک عه‌له‌وى سوریایه و موسڵمانى شیعه‌یه. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه هۆکارێکبێت که جیاواز له توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کانى تر، ئوسامه هه‌رگیز هانى شه‌ڕى نه‌ده‌دا دژى موسڵمانانى شیعه مه‌زهه‌ب.
له ئێستادا ترس له‌وه هه‌یه که حه‌مزه‌ى کوڕى ئوسامه که له ئێستادا ته‌مه‌نى 29ساڵه هه‌مان ڕێچکه‌ى باوکى بگرێته‌وه، ئه‌و له لایه‌ن ئه‌مریکاوه به تیرۆرستێکى نێوده‌وڵه‌تى له‌قه‌ڵه‌مدرا دواى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ئه‌یمه‌ن زه‌واهیریى سه‌رۆکى ڕێکخراوى قاعیده‌وه کرد.
حه‌سه‌ن یه‌کێکه له زڕبراکانى ئوسامه و به گاردیان ده‌ڵێت:"وامان زانى هه‌موو مه‌سه‌له‌ى ئوسامه‌مان له‌بیرکردوه، به‌ڵام له‌پڕ حه‌مزه هات و پێى وتین 'من حه‌قى باوکم ئه‌سێنم.' "
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن وتیشى "نامه‌وێت به‌و ڕێگایه‌دا باوکی‌دا بڕواته‌وه، گه‌ر ئێستا لام بوایه پێم ده‌گوت 'خودا ڕێگا نیشانده‌رت بێت، دوو جار بیر بکه‌ره‌وه له‌وه‌ى چى ده‌که‌یت، به شوێن شوێن پێیه‌کانى باوکت مه‌که‌وه".