ڕاوێژکارێکی ئاسایشی عێراق: ئامانج لە هێرشکردنەکە ڕاستەوخۆ مستەفا کازمی بووە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی رایگەیاند، هێرشەکە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە کە بۆمبیان بەرداوەتەوە سەر ماڵەکە و یەکێکیان تەقێنراوەتەوە و یەکێکیشیان نەتەقیوەتەوە، هەروەها ئامانج لە هێرشەکە راستەوخۆ بە ئامانجکردنی ژیانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە.

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هیچ کەس و لایەنێک تاوەکو ئێستا لەسەر هێرشەکە تۆمەتبار نەکراوە و لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن.

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 07-11-2021 بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوو لە فڕۆکەکان لە ئاسمان تەقێندرانەوە و یەکێکیشیان ئامانجەکەی پێکا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار