بافڵ تاڵەبانی داوای لێبوردن دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

قوباد تاڵەبانی،جێگری سەرۆک حکومەتی هەرێم داوای لێبوردنی لە خوێندکْْاران کردو ڕایگەیاند:"پێویستە هەموو حکومەت داوای لێبوردن لە خوێندکاران بکەبن".

هاوکات ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، دوای رۆژێک لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە خوێندکارانی ناڕازی و خۆپێشاندەر لە سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئەو تووندوتیژیانەی بە ناڕەوا بەرامبەر هەندێک لە خوێندکاران کرا زۆر نیگەرانی کردم، لە دڵەوە داوای لێبووردن لە کوڕ و کچ و خوشک و براکانم دەکەم، کە بە ئومێدەوە بەرەوە داھاتوویەکی گەش ھەنگاودەنێن لەپێناو نەکوژانەوەی چرای زانست و بژێوی ژیانیان و لەسەر شەقام داوای قوت و مافی خۆیان دەکرد."

هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا بەڵێن بە خوێندکاران دەدات کە لە پێناو داھاتوویان ئێوە و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان " گۆڕانکاری گەورە" دەکەن. دەشڵێت: "لەمەودوا نزیکتر لەگەڵ توێژی گەنجان و خوێندکاران پێکەوە کاردەکەین لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان بۆ ھەر داھێنان و سەرکەوتنێک، داکۆکیکاری بەدیھێنانی ئاواتەکانیشتان دەبم".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار