وەزیری پێشمەرگە: بەتەکنیکی نوێوە ڕوبەڕوی چەکدارانی داعش دەبینەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ فەرماندەو جێگرانی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەتەوەو رامسپاردن چاو کراوەتر، بە بەرنامەو تەکنیکی نوێی جەنگی، روبەڕوی داعش ببنەوە، لەتێکشکان و راوەدوونیان بەردەوام بن و لەرەگ و ریشەوە هەڵیان بتەکێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2021، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ فەرماندەو جێگرانی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبویەوە و لەبارەی كۆبونەوەكەوە ڕایگەیاند، ''بە بەرنامە و تەکنیکی نوێی جەنگی، رووبەڕووی چەکدارانی داعش دەبینەوەو لەتێکشکان و ڕاوەدوونیان بەردەوام دەبین و لەڕەگ و ڕیشەوە هەڵیان ئەتەکێنینن.''
بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزیری پێشمەرگە هەر لەو كۆبونەوەیەدا داوای لە لیواكان كردووە، ''زیاتر پابەندی رێسا و دسپلینە سەربازیە نوێیەکان بن.''
وباسیلەوەشکردووە، ''فەرمانماندا کە تۆڵەی ئەو شەهیدانەمان بکرێتەوە، بەجۆرێک رێگە نادەین یەک دڵۆپ خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ بڕوات و هەروەها، بەڵێنی چارەسەرکردنی کەم و کوڕییەکان و پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی لیواكانمان دا.''
