وتەبێژی پارتی: دوو کورسی پارتی بەتاڵان بردران
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی پارتی لە راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکاندا دوو کورسییان بە "تاڵان بردراون".
لە راگەیەندراوەکەدا کە رۆژی سێشەممە 30-11-2021 بڵاوکراوەتەوە هاتووە، "دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بۆمان دەرکەوت، دوو کورسی کە مافی یاسایی دوو بەربژێری پارتیمان بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین".
ئەوە لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوو کورسی پارتی دیموکراتی کوردستان کەمی کرد بەراورد بە ئەنجامە بەراییەکان و دوو بەربژێری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان چوونە شوێنیان.
راگەیاندراوێک لە وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە:..
دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بۆمان دەرکەوت دوو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دوو کاندیدی پارتیمان بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون، بۆیە لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین.
مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠ـی ١١ـی
