پەرلەمان داوای پڕۆژە یاسای بودجە لە حکومەت دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووریی پەرلەمانی كرد و بڕیاردرا، لە ڕێگەی نوسراوێكەوە داوای ڕەوانەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 بكەن لەلایەن حكومەتەوە.

سایتی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، ئه‌مڕۆ، ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووریی كردو لە كۆبونەوەكەدا، پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان-عێراق (کۆمپانیای دڵنیایی)، تاووتوێ كرا و ئاماده‌بووان دید و تێڕوانینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ خسته‌ ڕوو.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی ٢٠٢٢ كرا و دوای گفتوگۆی چڕی نێوان ئاماده‌بووان، بڕیاردرا نووسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت بۆ دووباره‌ جەخت کردنەوە لەسه‌ر بابەتی ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ لە کاتی خۆیدا.

ئەمە دوو كابینەی حكومەتی هەرێمە، حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسای بودجەی نییە و كۆكردنەوەی داهات و خەرجییەكان بە بێ یاسا دەكرێت و تائێستا چەندینجار پەرلەمان داوای پرۆژەیسای بودجەی لە حكومەت كردووە، بەڵام تائێستا ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار