نوێنەری تایبەتی پوتن ئەمڕۆ دەگاتە هەرێمی کوردستان

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

نوێنەری تایبەتی ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

میخایێل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا کە نوێنەری تایبەتی ڤیلادیمیر پوتنە، دوێنێ سەردانی بەغدای کرد و بڕیارە ئەمڕۆ بگاتە هەولێر.

میخایێل بۆگدانۆڤ رۆژی دووشەممە بە میدیای روسیای راگەیاندبوو، "سبەی لە بەغدا دەبم و پاشان دەچمە هەولێر."

بۆگدانۆڤ، وەکو نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا رۆژی دووشەممە سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد.

رۆژی 7-10-2019، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا دوای سەردانی بۆ بەغدا بە یاوەری شاندێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، لاڤرۆڤ لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

سەبارەت بە کۆبوونەوەکە، بارەگای بارزانیی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "سەرۆك بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا بە وەزیری دەرەوەی رووسیا راگەیاند و داوایشیكرد رووسیا رۆڵی خۆی ببینێت لەوەی لە ئەگەری هەر رووداو و گۆڕانكارییەك رێگە لە قووڵتربوونی ئێش و ئازارەكانی گەلی كورد لە سووریا بگیرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار