سەمیر هەورامی: سلێمانی بۆ دابینکردنی مووچە ئەرکی خۆی جێبەجێکردووە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتهبێژى فهرمى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم رونكردنەوەیەكی دیكە بە داتا و زانیاریەوە بڵاودەكاتەوە و ڕایگەیاند:" بە داتا و ژمارە دیسانەوە دەیسەلمێنم پەرلەمانتار ھێڤیدار ئهحمهد هیچ زانیارییەکی دروستی نیە، دەیسەلمێنم كە سلێمانی بەشدارە بەو پشكەی كە لەسەریەتی بۆ دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە".
وتهبێژى فهرمى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم له روونکردنهوهیکدا ئاماژه بهوه دهدات که "ھێڤیدار ئهحمهدى پهرلهمانتار، لێدوانێکى داوه و ناوى تیمى یهکێتى لهحکومهتى ھهرێمى کوردستان ھێناوه، بۆ ھهموو لایهکى رووندهکهینهوه؛ قسهکانى ئهو پهرلهمانتاره دوورن لهڕاستییهوه".
سەمیر هەورامی لە دوو رونكردنەوەدا بە داتا و زانیاری ئەوەی سەلماندووە و بۆ رای گشتی لە فەیسبوكی تایبەتی خۆی بڵاویكردۆتەوە.
دەقی رونكردنەوەی سەمیر هەورامی، وتهبێژى فهرمى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم
*رونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی*
ھێڤیدار ئەحمەدی پەرلەمانتار، لێدوانێكی داوە و ناوی تیمی یەكێتی لەحكومەتی ھەرێمی كوردستان ھێناوە، بۆ ھەموو لایەكی رووندەكەینەوە؛ قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە دوورن لەڕاستییەوە و بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سەلماندووە لەو لێدوانەیدا.
داتا و ئامارەكانیش سەلمێنەری ئەوەن كە ئەو پەرلەمانتارە ھیچ زانیارییەكی درووستی نییە و کەس لێدوانەكانی بەجددی وەرناگرێت چونكە زوو زوو پەنا دەباتە بەر موزایەدە و دووبارە سەلماندی کە ئەو پەرلەمانتارێکی فاشلە.
*تەواوكەری روونكردنەوەی دوێنێمان بەداتا و زانیاری؛ سلێمانی ئەركی دارایی جێبەجێ كردووە بۆ دابینكردنی مووچە*
دوێنی سێ شەممە، وەڵامی لێدوانەکانی پەرلەمانتار ھێڤیدار ئەحمەدم دایەوە و تێدا بێ ئاگایی ئەوم سەلماند، لەبەرامبەردا داوای ئەوەم لێكرا كە بە داتا و ژمارەش وەڵامی بدەمەوە و دیسانەوە دەیسەلمێنم کە ئەو پەرلەمانتارە هیچ زانیارییەکی دروستی نیە، بۆیە بەڕەسمی ئەم ژمارانە دەخەمەڕوو و دەیسەلمێنم كە سلێمانی بەشدارە بەو پشكەی كە لەسەریەتی بۆ دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە، ژمارەكانیش بەم شێوەیەن و ڕەسمین:
كۆی گشتی پارەی داھاتی ناوخۆ كە بۆ مووچە تەرخان كراوە، لە ھەموو پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان بریتیە لە:
٢ ترلیۆن و ٥٥٩ ملیار دینار تاوەكو بەرواری ٣٠/١١/٢٠٢١.
لەو بڕە پارەیە، بڕی ١ ترلیۆن و ١٠٢ ملیار دیناری پارێزگای سلێمانی دابینی كردووە لە داھاتی ناوخۆیی سلێمانی.
جگە لەوەش، پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان كە لە ھەولێرە، بەشێكی بودجە تەشغیلییەكەی لە داھاتی كۆكراوەی سلێمانی دابین دەكرێت.
بۆیە جێی قبوڵكردن نییە جارێكی تر تۆمەت بەخشین بە سلێمانی و ئیدارەی سلێمانی، چونکە داتاكان سەلمێنەری ئەوەن كە؛ ئەوەی لەسەر سلێمانییە بۆ دابەشكردنی مووچە بەزیادەوە دابین كراوە.
ئەمەی خوارەوە پارەی دابینكراوی ١١ مانگی ٢٠٢١ە:
سەمیر ھەورامی
وتەبێژی فەرمی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
