وتەبێژی حکومەتی هەرێم: وەزیری دارایی كێشەی كۆكردنەوەی پارەی پارێزگای سلێمانی چارەسەر كردووە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" هەندێك پەڕلەمانتار بە هەڵە یەك دوو مانگ بەراورد دەكەن و ئەوەش یاسایی نییە و دوای كۆبوونەوەی وەزیری دارایی لەگەڵ فەرمانگەكان كێشەكە چارەسەر كراوە. دەشڵیت، عێراق بەردەوامە لە ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوار شەممە، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ''عێراق بەردەوامە لە ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان و لە ناوەڕاستی مانگی 10ی ئەمساڵ هەندێك كێشە هەبوو لە كۆكردنەوەی داهات لە سنووری سلێمانی، كە چەند هۆكارێك هەبوو هەر لە جێبەجێ نەكردنی ڕێنماییەكانی كۆكردنەوەی داهات و دەوام نەكردنی بەشێك لە فەرمانبەران و چەند هۆكارێكی دیكە.
ئەوەشیخستەڕوو، وەزیری دارایی چەند جارێك لەگەڵ فەرمانگەكانی سنووری سلێمانی كۆبۆتەوە و كێشەكە چارەسەر كراوە و جەخت لە جێبەجێ كردنی ڕێنماییەكان كراوەتەوە.''
