یه‌کێتى و گۆران: له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نین و ده‌بێت له‌کاتى خۆیدا بکرێت
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سه‌رۆکى فراکسۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌ندامێکى ژورى هه‌ڵبژاردنى گۆڕان بۆ سایتى هاوڵاتى ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نین و ده‌بێت له‌کاتى خۆیدا بکرێت.
دلێر ماوه‌تى، سه‌رۆکى فراکسۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" ئه‌و کاته‌ى سه‌رۆکى کۆمسیۆن هاته په‌رله‌مانى کوردستان پرسیارى ئه‌وه‌ى لێ‌کرا ده‌توانن هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانیش له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماندا بکه‌ن، سه‌رۆکى کۆمسیۆن باسى ئه‌وه‌ى کرد ئه‌ه‌گر مانگێکى تریان پێبدرێت ده‌توانن".
ناوبراو وتیشى" خه‌له‌له‌که له نوسراوه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێمدایه ناکرێت هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان به‌جیا بکرێت ده‌بوو هه‌ردووکى ته‌نانه‌ت سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى له‌گه‌ڵدابوایه، به‌ڵام ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌ماندا نین".
سه‌رۆکى فراکسۆنى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که حیزبه‌که‌ى له‌گه‌ڵ دواخستنیدا نییه و وتى"هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ئه‌مه بکه‌نه مه‌ساحه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى قسه له‌سه‌ر ئێمه و لایه‌نى تر بکه‌ن، به‌ڵام یه‌کێتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه له‌کاتى خۆیدا له 30ى ئه‌یلولدا ئه‌نجام بدرێت".
ئه‌ندامێکى ژورى هه‌ڵبژاردنى گۆڕان له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که بزوتنه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه که هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌کاتى خۆیدا بکرێت.
به‌ڵێن ئیسماعیل، ئه‌ندامى ژورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ سایتى هاوڵاتى وتى" یه‌کێتى و پارتى به‌رنامه‌یان هه‌یه که له‌رێگه‌ى فراکسۆنه‌کانیانه‌وه له په‌رله‌مان خه‌ریکى ئاماده‌کردنى پرۆژه یاسایه‌کن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان دوابخرێت".
هه‌روه‌ها تائکیدى له‌وه‌شکرده‌وه که بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ دواخستنیدا نییه و وتى" ده‌مانه‌وێت له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".