هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری بە شۆفێران دەدات رونەكەنە ئەم شەقامانە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان‌و شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه بەهۆی خۆپیشاندانی خوێندكارانەوە ژمارەیەك شەقام داخران و داوایان لێدەكات بە كارینەهێنن.
ئاگادارییه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان‌و شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، له‌ئێستادا ئه‌م شه‌قامانه به‌ڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا داخراوه: - شه‌قامی سلێمانی – ڕاپه‌ڕین به‌رده‌م كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی هه‌ردوو سایدی هاتن‌و ڕۆشتن.
- شه‌قامی به‌رده‌م په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی له‌به‌ختیاری.
- شه‌قامی كاوه‌و مه‌جید به‌گ بۆ كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی.
- شه‌قامی قوله‌ڕه‌یسی گرفتی هه‌یه‌و لۆدێكی زۆری تێدایه.
داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین ئاراسته‌كانیان بگۆڕن‌و به‌و ڕێگایانه‌دا هاتوچۆ نه‌كه‌ن، تاوه‌كو نه‌كه‌ونه لۆد‌و قه‌ره‌باڵغییه‌وه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه له‌تاسڵوجه‌و ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌یانه‌وێت بێنه ناو سه‌نته‌ری شار، ده‌توانن ڕێگه‌ی گه‌ڕه‌كی زانكۆ – به‌كره‌جۆ به‌كاربهێنن. به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌مووان..