لەبری بەغدا، سیناریۆکانی حکومەت لەحەنانەی نەجەفەوە دادەڕێژرێت
شاری نەجەف جگە لەپێگە ئاینیەکەی لەئێستادا رۆڵێكی سیاسیش دەگێڕێت بەهۆی موقتەدا سەدرەوە کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گەرەکی حەنانە لە نەجەف کەماڵی موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدری لێیە، بووەتە شوێنێکی یەکلاییکەرەوە لەپێکهێنانی حکومەتی عێراقدا، لەکاتێکدا کەناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت پێگەی سیاسی عێراقەو سەرجەم دامەزراوە یاسایی و دەستووریەکانی لێیە.
لەتازەترین پێشهاتدا دوێنێ سێشەممە، جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ناوچەی حەنانەی لە نەجەف کرد‌و لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر کۆبووەوەو تاووتوێی پێکهێنانی حکومەتی عێراقیان کرد. بڕیارە سبەینێش موقتەدا سەدر لە نەجەف لەگەڵ چوارچیێوەی شیعە جارێکی تر کۆببێتەوە.
سەدرو نەتەوە یەکگرتووەکان لە نەجەفەوە داوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن دەکەن
نووسینگەی رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند لەکۆبوونەوەی نێوان موقتەدا سەدرو نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق، کە کۆبوونەوەکە لە حەنانەی نەجەف سازدرا، جێنین بلاسخارت وتوویەتی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق سەرکەوتوو بووەو کۆمیسیۆنیش لەکارەکەیدا سەرکەوتوو بووە.
نووسینگەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوەو رایگەیاند «موقتەدا سەدر، پێشوازیی لە جێنین پلاسخارت کردووە و هەردوولا باسیان لە پێویستی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەبێ دواکەوتن لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە کردووەو دواخستنیشیان بە نەگونجاو زانیوە».
جێنین بلاسخارت، باسی دۆخی سیاسیی عێراقی کردووە و ستایشی هەڵمەتی سەدرییەکانی لەهەڵبژاردنی پەرلەمان کردووە». هەروەها وتوویەتی ئاساییە لەهەڵبژاردن سەرکەوتوو و دۆڕاو هەبێت و ئەوەش واتای راستەقینەی هەڵبژاردنە.
نووسینگەی رێبەری رەوتی سەدر راشیگەیاندووە ئەو هاریکارییە هونەرییەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەسەر داوای مەرجەعیەت و موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدرو حکومەتی عێراق و چەندین لایەنی دیکەی سیاسیی بووە.
جێنین بلاسخارت، هەروەها وتوویەتی «کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبردنێکی باش و سەرکەوتووانەی بۆ هەڵبژاردنەکە لەڕووی هونەرییەوە هەبووە».
ئەو کۆبوونەوەیەی موقتەدا سەدر لەگەڵ بلاسخارت دوای ئەوە دێت، کە سەدر کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە رەتکردەوە کە بڕیاربوو دوێنێ سێشەممە لەماڵەکەی خۆی لە نەجەف، بەڕێوەبچێت لەبری ئەوان لەگەڵ بلاسخارت کۆبووەوە.
لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کە لەهەڵبژاردندا شکستیان هێنا، جێنین هێنیس پلاسخارت بەدەستوەردان لەکاروباری عێراق و کاریگەری دروستکردن لەسەر گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردن، تۆمەتبار دەکەن.
دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، هەموو لایەنە عەرەبییە شیعەکان (جگە لە رەوتی سەدر)، خۆیان لە بەرەیەکدا بەناوی (ئیت چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە) رێکخست و ناڕەزایی خۆیان بە ئەنجامەکان راگەیاندو داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجامانەیان کرد.
رۆژی 30-11-2021، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی ئاشکرا کرد، کەهەڵبژاردنەکە لە رۆژی 10-10-2021 بەڕێوەچووو رەوتی سەدر بە بەدەستهێنانی 73 کورسی، بووە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە.
سەردانەکەی جێنین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بۆ نەجەف لەدوای کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دێت لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکان لەئەنجامی هەڵبژاردن، کە لەپڕۆژەیەکدا بەناوی «چوارچێوەی هاوئاهەنگی» خۆیان رێکخستووە.
لەلایەکی ترەوە موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در داوایه‌كی ئاراسته‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه‌و بڕیارە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نوێ له حەنانەی شاری نه‌جه‌ف ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌حمه‌د كینانی ئه‌ندامی كوتله‌ی سادیقون رایگه‌یاند «سه‌در داوایه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه بێنه شاری نه‌جه‌ف بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌نجامبده‌ن وه‌ك درێژكه‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چه‌ندڕۆژی رابردووی شاری به‌غدا.»
راشیگه‌یاند «بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه له چه‌ندڕۆژی داهاتوودا ببه‌سترێ و تائێستاش دیار نییه سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وه‌ڵامیان بۆ داوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌در ده‌بێت یان نا.»
ئه‌حمه‌د كینانی راشیگه‌یاند «به ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆبوونه‌وانه ماڵی شیعه زیاتر له‌یه‌ك نزیكده‌بنه‌وه و ناكۆكییه‌كانیش به‌لاوه ده‌نرێن، بێگومان هیچ كێشه‌و ناكۆكییه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت به‌بێ دانیشتن و لێكتێگه‌یشتن».
چه‌ندڕۆژێك پێش ئێستا موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له‌به‌غدا سه‌ردانی ماڵی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحی كردبوو و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبووه‌وه‌و پرسی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و دۆخی ئێستای عێراق له‌بواره‌كانی ئه‌منی و سیاسی و ئابووری تاووتوێ كرابوو.
سیناریۆکانی پێکهێنانی حکومەت
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه زۆرینه‌ی لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كانی شیعه له‌خۆده‌گرێت، دوێنێ سێشه‌ممه سیناریۆكانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ئاشكراكرد‌و بڕیاریشه رۆژی پێنجشه‌ممه، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی چوارچێوهكهو رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، بڕیار له‌سه‌ر یه‌كێك لهسیناریۆكان بدرێت.
محه‌مه‌د سه‌هیود، سه‌ركرده له‌ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه به‌شێكه له‌پێكهێنه‌ره‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، سیناریۆی زۆر هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، له‌وانه‌ش ره‌وتی سه‌در و هێزه سیاسییه‌كانی كورد‌و سوننه كوتله‌ی گه‌وره‌تر پێكبهێنن كه ئه‌مه مه‌حاڵه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سوننه‌و كورد به‌فه‌رمی رایانگه‌یاندوه كه له‌گه‌ڵ یه‌ك لایه‌نی شیعه هاوپه‌یمانی پێكناهێنن.
وتیشی «سیناریۆی دیكه ئه‌وه‌یه كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوننه‌و كورددا هاوپه‌یمانێتی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش قورسه، به‌ڵام نزیكترین سیناریۆ كه به‌چاره‌سه‌ر داده‌نرێت رێككه‌وتنی هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌دره له‌سه‌ر حكومه‌تێكی ته‌وافوقی زۆرینه‌ی هێزه سیاسییه‌كان، هه‌ربۆیه‌ش حكومه‌تێكی ته‌وافوقی زۆرینه‌یه‌كی نیشتمانی گشتگیرتره«.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له چه‌ندڕۆژی داهاتوو سیناریۆی زاڵ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع جێبه‌جێده‌كرێت به‌تایبه‌تی دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌نه‌جه‌ف و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت.
ره‌وتی سه‌در له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 10ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ، توانیویه‌تی 73 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام لایه‌نه شیعیه‌كانی دیكه به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌یه‌كی كه‌می كورسی به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو، ناڕه‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌كان ده‌ربڕیوه‌و كوتله‌یه‌كیان له‌ژێر ناوی «چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی» پێكهێناوه.
لەهەولێرو نەجەف و بەغدا جووڵەی سیاسی هەیە
عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراقی، دوێنێ سێشەممە لەتویتێکدا رایگەیاند لەبەغدا، هەولێرو نەجەف هەوڵی بەردەوامی بەرپرسیارانە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق هەیە.
تویتەکەی عیزەت شابەندەر دوو رۆژ دوای سەردانەکەی هات بۆ هەولێر کە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆبووەوە.
عیزەت شابەندەر دەڵێت «ئەو هەوڵانەی لەبەغداو هەولێرو نەجەف هەن پشتیوان بەخوا بەرەو باشتر دەڕوات و کاتێک گەورەکان قسە دەکەن بچووکەکان بێدەنگ دەبن».
شابەندەر هەروەها نووسیویەتی «سەرکردایەتی قەدەرەو هونەرەو پۆست شمشێرە. شمشێریش لەدەستی پاڵەوان نەبێت کارناکات»، لەکۆتاییشدا پەندێکی عەرەبی بەنموونە دەهێنێتەوەو دەڵێت «ئەگەر بۆ کەسی دیکە بەردەوام بووایە نەدەگەیشتە دەستی تۆ»، وەک ئاماژەیەک بۆ لایەنە شیعەکان.
هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق چڕتربوونەتەوە بەتایبەت دوای چەند رۆژێک لە راگەیاندنی ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە 10-10-2021 بەڕێوەجوو. کە لەئیستادا لەسەر ئەوە ماوە لەلایەن دادگەی باڵای فیدڕاڵییەوە پەسەندبکرێت.
رۆژی سێشەممە 30-11-2021 جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی راگەیاند.
بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان، رەوتی سەدر براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە بە 73 کورسی، دواتر هاوپەیمانیی تەقەدووم 37 کورسی و دەوڵەتی یاسا 33 کورسی و پارتی دیموکراتی کوردستان 31 کورسی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان 19 کورسی و هاوپەیمانیی فەتح 17 کورسییان بەدەستهێناوە.