وەزارەتی تەندروستی: ژەمی سێیەمی ڤاكسین لەهەرێم دەستپێدەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



مەزهەر كەریم

رۆژی یەكی ئەم مانگە وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەڕەسمی نووسراوی رەوانەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی تەندروستی كردووە جۆری سێیەمی ڤاكسین بدرێتە ئەو كەسانەی جۆری دووەمیان وەرگرتووە، تا لە جۆری سێیەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن) بەدووربن.

ئاسۆ حەمید زەنگەنە بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستیو سەلامەتی خۆراك لەوەزارتی تەندروستی  بۆ هاوڵاتى ئاماژەی بەوەكرد لەئێستادا تەنیا سێ جۆری ڤاكسین بەردەستە كەجۆری  ڤایزەرو ئیسترازێنیكاو سینۆفارم، كە جۆری ڤایزەر لەهەموویان زیاتر بوونی هەیە، وتیشی:»هەفتانە لەبەغداوە بۆمان رەوانە دەكرێت، ئێمەش رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی تەندروستی شارەكانی دەكەین بەپێی ژمارەی دانیشتوانو بەكارهێنانی جۆری ڤاكسینەكەو ئەو خەڵكانەی وەریدەگرن وەك ئەوەی كە بەشێكین لەعێراق».

هەروەها باسی لەوەشكرد كە لەڕێگەی دەستەی كۆڤاكسەوە  ئەو گرێبەستە كراوە هێنانی ڤایزەر رەوانەی عێراق دەكرێت، پاشان پشكی هەرێم رەوانە دەكرێت كە هەروا ئاسان نیە لەساردكەرەوەی تایبەتدا لەپلەی ناقس حەفتا پلە هەڵدەگیرێت ئەوكات بەدەستیان دەگات.

بەپێی بڵاوكراوەی كۆمپانیای فایزەر بایۆنتێك دۆزی سێیەمی ڤاكسینی فایزەر بایۆنتێك بە رێژەیەكی بەرچاو بەرگریی جەستە دژ بەجۆری دەلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاددەكات، لێكۆڵەرانی كۆمپانیای فایزەر باس لەوە دەكەن كە دۆزی سێیەمی ڤاكسینەكە لە بەرامبەر جۆری دەلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بەدۆزی دووەم و یەكەم سەد هێندە كاریگەری زیاترە.

هاوكات،  دكتۆر ئاسۆ  خەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكات كە جورحەی سێیەمی ڤاكسین جۆری ڤایزەرە،  بەتایبەت لەسەر ئەو كەسانەی كە مەترسیدارن بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی لەبواری تەندروستی كاردەكەنو بەساڵاچوونو ئەو كەسانەی نەخۆشی دێژخایەنیان هەیە، ئەمەش دوای شەش مانگ دێت لەجورعەی دووەم، واتا شەش مانگ، دوو جورعەكەی دووەم،  بەهەمان رێنمایی دەبێت، بەڵام بەنموونە ئەگەر دوو جورعە سینۆفاڕمی وەرگرتنبێت یان فایزەری وەرگرتبێت، ئەم جارە سینۆفاڕمی  یان ئیسترازێنیكا وەردەگرێت.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوەشكرد كە بەپێی رێنمای دەبلیۆ ئێچ ئۆ لەسەر وەرگرتنی جورعەكان بەپێی ساڵەكان دیاری كراوە بۆ نموونە ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەروو چل ساڵە دەتوانێت ئیسترازێنیكا وەربگرن، هەركەسێك بیەوێت  جورعەی سێیەمی ڤاكسین وەربگرێت  ئیختیاریە ئیجباری نیە دەتوانێت وەریبگرێت یان هیچ كێشەیەكی نەبێت یان موشكیلەیەكی نەبێت دەبێت، ئەمەش لەچوار چێوەی تەندروستی نیشتمانی عێراقیدایە هیچ بڕە پارەیەك لەحكومەتی هەرێم وەرناگیرێت.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت دەستیان بەپێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسین كردووە بۆ ئەوانەی هەردوو ژەمەكەیان وەرگرتووە.

هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:» لەئێستادا پێدانی ڤاكسینی ڤایزەر دەستی پێكردوە، ئەو هاووڵاتیانە وەریدەگرن جاری یەكەم و دووەم ڤاكسینەكەیان وەرگرتوە، بەهۆكاری ئەوەی هیچ كێشەیەكی كەمی ڤاكسینمان نیە، بەڵام دەزانرێت كە لەجۆری ڤایزەری ئەمریكیە لەبنكەكانی پێكوتەی كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت لەشاری سلێمانی».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار