حکومەتی هەرێم: تا ئێستا 63 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" تاوەکو ئێستا لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە نزیکەی 63 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە و پرۆسەی دابەشکردنیش بەردەوامە".
بەپێی راگەیێنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوامە کە بەمشێوەیەیە:
پارێزگای هه‌ولێر
پارێزگای هه‌ولێر پێویستیی به 92 ملیۆن و 345 هەزار و 400 لیتر هه‌یه، به‌ڵام تا رۆژی ٦ی کانوونی دووەمی 2022 بڕی 25 ملیۆن و 714 هەزار و 819 لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش 23 ملیۆن و 690 هەزار و 800 لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی (چۆمان، رواندوز، سۆران، مێرگه‌سۆر، شه‌قڵاوه و كۆیە) دابه‌شكراوه و هه‌روه‌ها بڕی ملیۆنێک و 534 هەزار و 600 لیتر به‌سه‌ر ده‌ورووبه‌ر (واتە خه‌بات و بنه‌سڵاوه) دابه‌شكراوه و ( ٦٧,١٢٠,٠٠٠) 67 ملیۆن و 120 هەزار لیتر ماوه كه پێویسته دابینبكرێت.
پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەڵێت، پارێزگای سلێمانی پێویستیی به 91 ملیۆن و 749 لیتر هه‌یه، تاكو 6ی کانوونی دووەمی 2022، بڕی 17 ملیپن و 172 هەزار و 985 لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش 8 ملیۆن و 44 هەزار لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی پێنجوێن، قه‌ڵادزێ، هێرۆ، هه‌ڵشۆ، شارباژێڕ، قه‌ره‌داغ و دووكان دابه‌شكراوه و 6 ملیۆن و 826 هەزار لیتر له سه‌نته‌ری شار دابه‌شكراوه و ملیۆنێک و 852 هەزار لیتر له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ڵه‌بجەش دابه‌شکراوه .
پارێزگای دهۆك
سەبارەت بە پارێزگای دهۆک، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕی پێویست بۆ پارێزگای دهۆک بریتییه له 53 ملیۆن و 829 هەزار و 600 لیتر، تاکو 6ی کانوونی دووەمی 2022 ، بڕی ملیۆن و 585 هەزار لیتر دابیکراوە و له‌و بڕه‌ش 13 ملیۆن و 378 هەزار و 400 لیتر له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئامێدی، زاخۆ، ئاكرێ، دهۆك و شێخان دابه‌شكراوه و له ده‌ورووبه‌ریش واتە (ئاكرێ، سێمێل، به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان) بڕی 6 ملیۆن و 554 هەزار و 200 لیتر دابه‌شكراوه، هه‌روه‌ها بڕی 35 ملیۆن و 405 هەزار لیتر ماوه دابین بكرێت.
بەپێی خشتەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هه‌ر خێزانێك 200 لیتری پێده‌درێت به نرخی 55 هه‌زار دینار و کە ئەو بڕە نەوتەش لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە دابیندەکرێت و نه‌وته‌كه‌ش له به‌رزترین ئاستی كوالێتیدایه.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سنووری پارێزگای دهۆک ئێستا نرخی نەوتی سپی کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابینکراوە بە 90 هەزار دینار بە هاونیشتمانییان دەدرێت.
