وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هه‌لى کار بۆ گه‌نجان ده‌ره‌خسێنێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم هەلی كار لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بۆ گەجان ڕادەگەیەنێت و داوادەکات سەردانی  بەڕێوەبەرایەتیەكانی كار بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرم یاخود لە ڕیگەی ئەم لینکێکەوە فۆرمەکە پربکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2022، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەووە، ئەو گەنجانەی كە ئارەزووی دامەزراندن دەكەن لە كۆمپانیاكان، وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی ئەم هەلەیان بۆ دەڕەخسێنێت و دەتوانن بۆ ئەو مەبەستە سەردانی  بەڕێوەبەرایەتیەكانی كار بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرم.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''بۆ ئەوەی لەیەكێك لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كار بكەن چ لەڕێگای سەردان كردن بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كار لە هەرێمی كوردستان یاخود سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكەن.''

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار